مۆسکۆ : ئەگەر مام و نەمانی ڕوسیا بکەوێتە مەترسیی، دەکار هێنانی چەکی ئەتۆمی ڕەوایە
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ، دوکتوریەنی ناڤۆکیی نوێی ئەمریکای بە ناهومێد کەرەوە زانی و ڕایگەیاند: ئەگەر بوونی ڕوسیا بکەوێتە مەترسییەوە، دەکار هینانی چەکی ئەتۆمیی ڕەوایە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا، ئیدعای ئەمریکا لە بارەی زۆرتربوونی ئەگەری کەڵک وەرگرتن لە چەکی ناڤۆکیی لە لایەن مۆسکۆی ڕەت کردەوە و وتیشی ڕوسیا تەنیا لە وڵامی دەستدرێژیی بۆ سەر ئەو وڵاتە و هاوپەیمانەکانیی بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی ناڤۆکیی و چەکی دیکەی کووشتاری بەکۆمەڵ ، ئیمکانی دەکار هێنانی چەکی ناڤۆکی بە ڕەوا دەزانێت .
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لەم بەیاننامەیە دا هیواداری دەربڕی: ڤاشنگتۆن لە ڕادەی بالای مەترسیی لەمەڕ بەڕێوە بردنیی دوکتوریەنی نوێی ئەمریکا لە گەڵالەکان و بەرنامە ڕێژییە سەربازییەکان تێبگات .
دوکتوریەنی ناڤۆکی تازەی ئەمریکا کە لە تەشکی بەڵگەیەک لە ژێر ناوی " پێداچوونەوەی دوخی ناڤۆکی" The Nuclear Posture Review ڕۆژی هەینی بڵاو بۆتەوە ، لە چوار چێوەی ماناگەلێک کە "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاتی رۆیشتن بۆ کۆشکی سپی لە ژەنیڤەری ٢٠١٧ ەوە هێناوێتی ئاراوە، تەشکی گرتووە .
ئەم بەڵگەنامەیە ڕەخنەی گرووپەکانیی کنترۆڵی چەک و چۆلی بە دواوە بووە. بە گوێرەی بەڵگە نامەی ناڤۆکی نوێی ئەمریکا، بەرهەمهێنانی چەک و چۆڵی تازەی ناڤۆکی و وڵامی ناڤۆکی بە پەلامارە ستراتژیکە گرنگ و غەیری ناڤۆکییەکانی لە بەر چاو دایە .
لە ڕاستی دا مەبەستی سەرەکی ئەمریکا لە بەڵگە نامەی تازەی ناڤۆکی ئەمریکا دا" ڕوسیایە "وەکوو یەکێ لە دەستەڵاتە ناڤۆکییەکانی سەرەکی جیهان .