زاخارووا : ڕۆژئاوا،دوستایەتی ڕوسیای بە فڕوفێڵ وەڵام دایەوە
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕوسیا وتی: ئەم وڵاتە دوای شەڕی سارد دەرگای دوستایەتی لە ڕووی وڵاتانی ڕۆژئاوا کردەوەو کەچی ئەوان ڕوسیایان فرێودا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،" ماریا زاخارووا" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕوسیا لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی فینلاندی وتی: فرێوکاریی ڕۆژئاوا لەدژی ڕوسیا لەبەرسەرکەوتنیان نەبوو ، بەلکۆ ڕوسیا دەیویست لەڕێگەی دوستایەتییەوە کۆتایی بێنێ بە پێشبڕکیی چەکەمەنی وشەڕ. زاخارووا وتی: لەبەرانبەر ئەم نیاز پاکیەی مۆسکۆ ، ڕۆژئاوا بە کێشانی تەلدڕوو بەدەوری ڕوسیا وڵامی ئێمەی دایەوە.ئەم کاربەدەستەی دەوڵەتی ڕوسیا پێی داگرت: مۆسکۆ هۆیەک بۆ تێکھەڵچوون لەگەڵ ڕۆژئاوادا نابینێت بەدووی گەشە وپەرە پێدانی پێوەندیی بازرگانی و ڕۆشنبیریی ئازادە بەڵام ئەوان ڕەتیان کردینەوە. زاخارووا لە وەڵامی ئەم پرسیارەی کە بۆچی ڕوسیا چەکەمەنی و هێز ودەسەڵاتی خۆی بەڕووی و وڵاتانی دیکەدا دەکێشێ، ئاماژەی کردە بە بیرەوەریی تاڵی خەڵکی ڕوسیا لەشەڕی جیهانیی دووهەم و وتی: فرەتر لە ٢٠ملیۆن کەس لە خەڵکی ڕوسیا لە شەڕی جیهانیی دوهەم کە بەسەر ئەم وڵاتەدا سەپێندرا ، لەنێو چوون ،بەم پێیە ڕوسەکان حەقیانە کە نیشان بدەن هیچ وڵاتێک ناتوانێت پەلاماریان بداتەوە.