بانگ کرانی باڵوێزی رژیمی ئیسرائیل بۆ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i349337-بانگ_کرانی_باڵوێزی_رژیمی_ئیسرائیل_بۆ_وەزارەتی_دەرەوەی_ڕووسیا
باڵوێزی ڕژیمی زایۆنی لە مۆسکۆ پاش تێکشکێندرانی فڕۆکەی ڕووسی لەسەر ئاسمانی سوریا لەکاتی پەلاماری ئەو رژیمە، بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2018 13:44 Asia/Tehran
  • بانگ کرانی باڵوێزی رژیمی ئیسرائیل بۆ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا

باڵوێزی ڕژیمی زایۆنی لە مۆسکۆ پاش تێکشکێندرانی فڕۆکەی ڕووسی لەسەر ئاسمانی سوریا لەکاتی پەلاماری ئەو رژیمە، بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕێیانۆڤێستی، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ سێ شەممە بە بانگ کردنی "گەری کۆرێن" باڵوێزی ڕژیمی زایۆنی لە مۆسکۆ، ناڕەزایەتیی ڕووسیا بە خرانەخواری فڕۆکەی سەربازیی ئیلوشین-٢٠ی ڕووسی لەسەر ئاسمانی سوریا لەڕەوتی پەلاماری رژیمی زایۆنی، بەئاگاداری ناوبراو گەیاند.

"سێرگئی شۆیگۆ" وەزیری بەرگریی ڕووسیاش لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ "ئاویگدۆر لیبرمەن" وەزیری جەنگی رژیمی زایۆنی وشداریی دا؛ مۆسکۆ، تەلەبیب لەمەڕ مەرگی پانزە چەکداری ڕووسی بە بەرپرس دەزانێ و جەختی کرد لەسەر پارێزراوبوونی مافی مۆسکۆ بۆ وڵامدانەوە بەتەلەبیب.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی سەربازیی ئیلوشین-٢٠(Ilyushin 20 (IL-20ی ئەو وڵاتە بە١٤سەرنشین لە نزیک پێگەی ئاسمانیی حەمیمیم لەپارێزگای لازقییە لەباکوری ڕۆژاوای سوریا لە سەفحەی ڕادار ونبووە.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە فڕۆکەی ونبووی ئەو وڵاتە لەکاتی پەلاماری هێزەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر لازقییە لەکاردانەوە بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوریا تێکشکێندراوە، پێی داگرت؛ فڕۆکەوانانی زایۆنی لەفڕۆکەی ڕووسی بۆ خۆشاردنەوە کەڵکیان وەرگرتووە.