وشداری وەزیری دەرەوەی ئەڵمان لە حاند سیاسەتەکانی ترەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i350530-وشداری_وەزیری_دەرەوەی_ئەڵمان_لە_حاند_سیاسەتەکانی_ترەمپ
وەزیری دەرەوەی ئەڵمان، وشداری دا لە حاند کاریگەریی نگەتیڤی سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەر ڕووداو و گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2018 10:48 Asia/Tehran
  • وشداری وەزیری دەرەوەی ئەڵمان لە حاند سیاسەتەکانی ترەمپ

وەزیری دەرەوەی ئەڵمان، وشداری دا لە حاند کاریگەریی نگەتیڤی سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەر ڕووداو و گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "هایکۆ ماس" وەزیری دەرەوەی ئەڵمان لە بەرلین وتی: بە هۆی سیاسەت و کردەوە و ئاکاری "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەموو نەزم و دیسیپلینی جیهان خەریکە تێکدەشێوێ.

"هایکۆ ماس" چوونەدەری  ترەمپ لە ڕێککەوتننامە و پەیمانە نێودەوڵەتییەکانی بە یەکێک لە بەڵگەکانی سەلمێنەری ئەو قسانەی خۆی زانی لەمەڕ لەمەترسیدا بوونی نەزم و دیسیپلینی جیهانی.

بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمان، سیاسەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە و ئەورووپا بەرەوڕووی کێشە و گرفتی قورس و نوێ بۆتەوە.

ستراتژی و کردەوەکانی ترەمپ لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا لەمەڕ چوونەدەری لە ڕێککەوتننامە و پەیمانە نێودەوڵەتییەکان لەوان پەیمانی کەش و هەوایی پاریس، ڕێککەوتنە بازرگانییەکان لەگەڵ ئەورووپا، چین و کەنەدا و هەروەها ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەرەوڕووی ڕەخنە و گازندەی بەربڵاو لە ئاستی جیهاندا بۆتەوە.