کاربەدەستێکی ڕووسی : هاوکاریەکانی ڕووسیا و ئێران لە کاریگەری بایکوتەکانی ئێران کەم دەکاتەوە
ئەندامی ئەنجومەنی کاروباری هۆز و نەتەوەکانی ڕووسیا هاوکاری ئەو وڵاتە لە گەڵ ئێرانی بە گرینگ زانی ووتی کە ئەو هاوکاریگەلە لە کاریگەری بایکوتەکانی ئەمریکا لە سەر دوو وڵات کەم دەکاتەوە .
ئیسماعیل شەعبانوف ئەندامی ئەنجومەنی کاروباری هۆزەکان و نەتەوەکانی ڕووسیا ڕۆژی یەکشەمە لە وتووێژ لە گەڵ ئیرنا وتی : ئێستاکە ئێران و ڕووسیا لە لایەن ئەمریکا و بڕێک لە هاوپەیمانەکانی بایکوت کراون دەبێ داڕشتی هاوکاریەکانی خۆیان پەرە پێی بدەن . ئەو کاربەدەستە ڕووسە وتیشی : ئێران و ڕووسیا لە گۆڕەپانگەلێکی گرینگی پیشە سازی زانست و تەکنولوژی پێشکەوتە و کشت و کاڵ ئەزموونگەلێکی باشیان هەیە و دەتوانن لە خەبات بە دژی بایکوتەکانی ئەمریکا کەڵکی لێ وەربگرن . ئەندامی ئەنجومەنی کاروباری هوزەکانی ڕووسیا وێڕای ئاماژە بە دابەزینی کنەی ئەمریکا لە ئاستی نێونەتەوەییدا وتیشی یەکێتیی ئوروپاش لە ئەمریکا مەودای گرتووە و لە گەڵ ئەو وڵاتە هاوکاری ناکات و جیهان هێدی هێدی لە سیستمی یەک جەمسەرییەوە بەرەو چەن جەمسەری دەڕوا .