داعش، ئەنجامدەری تەقینەوە ترۆریستییەکان لە سریلانکا
نیسان 23, 2019 14:00 Asia/Tehran
گرووپی ترۆریستیی داعش بەرپرسایەتی پەلامارەکان لە سریلانکای گرتەئەستۆ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، "اعماق" هەواڵدەریی فەرمیی داعش رۆژی سێ شەممە لەهەواڵێکی کورتدا ڕایگەیاند؛ ئەندامانی ئەو گرووپە ، تەقینەوەکانی ئەم دواییە لە سریلانکایان ئەنجام داوە.
لە چەند تەقینەوەی ترۆریستیی رۆژی یەکشەممەی سەر چەند کڵێسەو هۆتێل لە شاری کۆلۆمبۆی پایتەختی سریلانکا ٣٢١ کەس کوژران و ٥٢١ کەسیش بریندار بوون.
سەرپەیڤ