مۆسکۆ: گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ سەر ئێران بێ ناوەڕۆکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i385385-مۆسکۆ_گەڕانەوەی_بایکۆتەکانی_ڕێکخراوەی_نەتەوەکان_بۆ_سەر_ئێران_بێ_ناوەڕۆکە
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای ئیدانەکردنی ھەنگاوەکانی دژی ئێرانیی واشێنگتۆن ڕایگەیاند: گەڕانەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران کبە ارێکی پوچەڵ و بێ ناوەڕۆک دەزانێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 20, 2020 10:19 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ: گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ سەر ئێران بێ ناوەڕۆکە

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای ئیدانەکردنی ھەنگاوەکانی دژی ئێرانیی واشێنگتۆن ڕایگەیاند: گەڕانەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران کبە ارێکی پوچەڵ و بێ ناوەڕۆک دەزانێت.

بە پێی نووسینی ھەواڵدەریی سپۆتنیک ، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا  ئەمڕۆ پێنج شەممە جەختی کرد، ئەمریکا دوای کشانەوەی لە بەرجام ئیدی ھیچ مافێکی سیاسی بۆ داخوازیی گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆسەر ئێران نییە.

مۆسکۆ ھەروەھا لە ھەڕەشەکەی «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی شوێنھاتی قورسی ھاوکاریی ڕووسیاوچین لەگەڵ ئێران بە توندی ڕەخنەی گرت.

ئەمریکا دوای شکست ھێنانی لە پەسەند پێکردنی بڕیارنامەی درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشت، بانگەشەی بەکار ھێنانی میکانیزمی پەلەپیتکە بۆ گەڕاندنەوەی تەواوی بایکۆتەکانی دژی تاران دەکات.