گەشتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سازانی نیشتیمانیی ئەفغانستان بۆ تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i387859-گەشتی_سەرۆکی_ئەنجومەنی_باڵای_سازانی_نیشتیمانیی_ئەفغانستان_بۆ_تاران
وتەبێی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی گەشتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سازانی نیشتیمانیی ئەفغانستان بۆ تارانی کرد لە ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 15, 2020 13:31 Asia/Tehran
  • گەشتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سازانی نیشتیمانیی ئەفغانستان بۆ تاران

وتەبێی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی گەشتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سازانی نیشتیمانیی ئەفغانستان بۆ تارانی کرد لە ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە ڕایگەیاند: «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سازانی نیشتیمانیی ئەفغانستان ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ئۆکتۆبەر بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانی تاران دەکات.

وتیشی: عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا لەم سەردانە سێ ڕۆژەیەی دا لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی و وەزیری دەرەوەو کاربەدەستانی باڵای دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدارو وتووێژ دەکات.

عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا بەرلەمە سەردانی پاکستان و ھیندوستانیشی کردبوو.