دەرەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، «بایدێن» لە دەنگی «ئلێکتراڵ کالێج»دا وەپێش «ترەمپ» دەکەوێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388693-دەرەنجامی_بەرایی_ھەڵبژاردنەکانی_ئەمریکا_بایدێن_لە_دەنگی_ئلێکتراڵ_کالێج_دا_وەپێش_ترەمپ_دەکەوێت
دەرەنجامی ژماردنی بەرایی دەنگەکانی پەنجاونۆھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا دەربڕی وەپێش کەوتنی «جۆ بایدێن» لە «ترەمپ»ە لە ڕووی دەستخستنی دەنگەکانی «ئلێکتراڵ کالێج»ەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2020 04:04 Asia/Tehran
  • دەرەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، «بایدێن» لە دەنگی «ئلێکتراڵ کالێج»دا وەپێش «ترەمپ» دەکەوێت

دەرەنجامی ژماردنی بەرایی دەنگەکانی پەنجاونۆھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا دەربڕی وەپێش کەوتنی «جۆ بایدێن» لە «ترەمپ»ە لە ڕووی دەستخستنی دەنگەکانی «ئلێکتراڵ کالێج»ەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس، «جۆ بایدێن» پاڵێوراوی دیموکراتەکان ھەتا ئێستا ١٣١ دەنگی «ئلێکتراڵ کالێج» و «دۆناڵد ترەمپ» پاڵێوراوی کۆماریخوازان ١٠٠ دەنگی «ئلێکتراڵ کالێج»یان بەدەست ھێناوە.

لە سیستێمی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکادا، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بە ھۆی ئەندامانی «ئلێکتراڵ کالێج» ەوە کە ژمارەیان ٥٣٨ کەسە ھەڵدەبژێردرێت نەک دەنگی ڕاستەخوخۆی خەڵکی ئەم وڵاتە.

لەم ڕەوتەدا ھەر پاڵێوراوێکی سەرۆک کۆمارەتی بۆ سەرکەوتن لە ھەڵبژاردن دا دەبێ لانیکەم ٢٧٠ دەنگی «ئلێکتراڵ» مسۆگەر کات و ئەگەر ببن بە ھاوتەریب ئەوسا ئەوە کۆنگرێسی ئەمریکایە کە کەسی سەرکەوتوو ھەڵدەبژێرێت.