ترەمپ جارێکی تر بانگەشەی گەندەڵی و ساختەکاری لە ھەڵبژاردنی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388788-ترەمپ_جارێکی_تر_بانگەشەی_گەندەڵی_و_ساختەکاری_لە_ھەڵبژاردنی_کرد
سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی تر باسی ڕوودانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتەی دووپات کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 06, 2020 10:00 Asia/Tehran
  • ترەمپ جارێکی تر بانگەشەی گەندەڵی و ساختەکاری لە ھەڵبژاردنی کرد

سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی تر باسی ڕوودانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتەی دووپات کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە کاتێکدا کە ھێشتا ڕەوتی ژماردنی دەنگەگان لە ویلایەتە چارەنووس سازەکانی ئەمریکا بەردەوامە، «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بانگەشەی دزرانی ھەڵبژاردن و ڕوودانی گەندەڵی و ساختەکاری لە ھەڵبژاردن دەکات.

«ترەمپ» ڕۆژی پێنج شەممە بە کاتی خۆجێیی لە پرێس کۆنفرانسێکدا بەشداری کردو وێڕای دووپات کردنەوەی بانگەشەی گەندەڵی و ڕوودانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنی ئەم دواییە لەوانە لە ویلایەتی میشیگان و ھێنانە ئارای گومانی «دەنگە یاساییەکان»و «دەنگە نایاساییەکان» بانگەشەی کرد: ئەگەر تەنیا دەنگە یاساییەکان بژمێردرێن ئەوا بردوومەتەوە، بەڵام ئەگەر دەنگە نایاساییەکانیش بژمێردرێت دیارە ھەڵبژاردن دزراوە.

ترەمپ کە سیماوشێوازی قسەکردنی لە پرێس کۆنفرانسەکەدا بە ئاشکرا دەری دەخست کە لە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکە ناڕازییە، بەبێ سەرنجدانی ئەو ھەموو پرسیارەی پەیامنێران ھۆڵی ڕۆژنامەگەریی کۆشکی سپیی بەجێ ھێڵا.

«جۆ بایدێن» پاڵێوراوی دیموکراتەکان، و «دۆناڵڕ ترەمپ» ھەرددوکیان بانگەشەی سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی سێھەمی نوامبەری ئەمریکا دەکەن.