بێسەروشوێنبوونی فڕۆکەیەکی مسافیریی ئەندونزیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391427-بێسەروشوێنبوونی_فڕۆکەیەکی_مسافیریی_ئەندونزیا
فڕۆکەیەکی مسافیریی ئەندونزیا لە کۆنتڕۆڵی رادار ھاتەدەر و بێسەروشوێن بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 09, 2021 14:11 Asia/Tehran
  • بێسەروشوێنبوونی فڕۆکەیەکی مسافیریی ئەندونزیا

فڕۆکەیەکی مسافیریی ئەندونزیا لە کۆنتڕۆڵی رادار ھاتەدەر و بێسەروشوێن بوو .

بە پێی راپورتی ئرینا ، فڕۆکەی بووینگی 747 ی گەشتی ژمارە 128 ی ھێڵی ئاسمانیی سریویجایا - "SJ182"  ی ئەندونزیا رۆژی شەممە ، دوای بەرزبوونەوە لە فڕگەی جاکارتای پێتەختی ئەم ڵواتە لە رێگەی شاری "پونتیاناک" Pontianak  لە پارێزگەی کالیمانتانی رۆژاوای ئەندونزیادا بوو کە لە پڕ پێوەندیی لە گەڵ ناوەند پژڕا و بروسکەیەکی لێ نەگەیشت . 

نوسینگەی ناوەندیی ئەم ھێڵە ئاسمانیە لە ئەندونزیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک راگەیاند ، خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری وردتر لە بارەی ھۆکاری ئەم رووداوەیە . 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ئەندونزیاش باسی دەسپێکی ھەڵمەتی گەڕان بە دوای فڕۆکەکە و رزگارکردنی 50 مسافیرەکەی دەکات .