دەستپێبوونەوەی ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانی فەرەنسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447876-دەستپێبوونەوەی_ناڕەزایەتی_دەربڕینی_خوێندکارانی_فەرەنسا
خوێندکارانی فەرەنسی دیسان ناڕەزایەتی دەربڕینیان لە ژمارێک لە خوێندنگەکانی ئامادەیی دەستپێکردەوە و بە داخستنی دەروازەکانی خوێندنگەکانیان، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.
(last modified 2026-11-02T14:52:54+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2026 18:21 Asia/Tehran
  • دەستپێبوونەوەی ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانی فەرەنسا

خوێندکارانی فەرەنسی دیسان ناڕەزایەتی دەربڕینیان لە ژمارێک لە خوێندنگەکانی ئامادەیی دەستپێکردەوە و بە داخستنی دەروازەکانی خوێندنگەکانیان، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.

 

ناڕەزایەتییەکان لە فەرەنسا کە لە سێپتەمبەرەوە و لە کاردانەوە بە کێشە و گرفتەکانی سیستەمی پەروەردە و فێرکاری، بوونی هەڵاواردن و نایەکسانی و هەروەها هەڵکشانی خەرج و بەرجی ژیان دەست پێبووە، سەرباری وادە و بەڵێنەکانی حکومەتی ئەم وڵاتە ئێستایش هەر بەردەوامە. لەم ناڕەزایەتی دەربڕینانەدا تا ئیستا ٧٨٠ کەس گیراون. بزووتنەوەی ئێڵەک زەردەکانیش بەنیازە درێژە بدات بە مانگرتنی خۆی لە ڕۆژانی داهاتوودا و خۆپیشاندانێکی سەرانسەریی دیکە بەڕێوەببات. وەزیری پەروەردەی فەرەنسا وشداری داوە لە حاند کاریگەری دانانی بەردەوامبوونی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان لە سەر تاقیکارییەکانی کۆتایی ساڵ.