بۆڵتۆن: «ترەمپ» بەلاڕێ دا چوونێک بوو لە گۆڕەپانی سیاسیی ئەمریکادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391564-بۆڵتۆن_ترەمپ_بەلاڕێ_دا_چوونێک_بوو_لە_گۆڕەپانی_سیاسیی_ئەمریکادا
ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی بەلاڕێ دا چوونێک زانی لە گۆڕەپانی سیاسیی ئەمریکادا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 13, 2021 01:01 Asia/Tehran
  • بۆڵتۆن: «ترەمپ» بەلاڕێ دا چوونێک بوو لە گۆڕەپانی سیاسیی ئەمریکادا

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی بەلاڕێ دا چوونێک زانی لە گۆڕەپانی سیاسیی ئەمریکادا .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی «ئێم ئێس ئێن بی سی»، «جان بۆڵتۆن»  ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا، بە دەربڕینی ئەم بابەتە وتی: نیگەرانی لەم ڕۆژانەدا لە وڵات لە بارەی ھەنگاوەکانی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەموو بوارێک دەگرێتەوە.

ئاڵۆزی و قەیرانی سیاسی لە ئەمریکا دوای ھەڵکوتانە سەر کۆنگرێس و دەست بەسەردا گرتنی لە لایەن لایەنگرانی ترەمپ پەرەی سەندووەو ئەم قەیرانەش ڕۆزلەدوای ڕۆژیش ڕەھەندی بەربڵاوتر لە بواری نێوخۆی و نێونەتەوەیی بەخۆیەوە دەگرێت.

دیموکراتەکان دوای ھێرشی لایەنگرانی ترەمپ بۆ سەر کۆنگرێسی ئەم وڵاتە لە ئێستادا بیر لە پرساندن و دوورخستنەوەی ترەمپ لە پۆستەکەی دەکەنەوە.

لە ڕەوتی ھێرشەکەی سەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا لانیکەم پێنج کەس کوژراو دوو ئەندامی پۆلیسیش بریندار بوون.