وەزارەتی دەرەوەی روسیا باڵپۆزی ئەمریکای بانگکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i392085-وەزارەتی_دەرەوەی_روسیا_باڵپۆزی_ئەمریکای_بانگکرد
بە دوای ھەڵوێستی دەستتێوەردەرانەی ئەمریکا لە بارەی ناڕەزایەتیەکان لە ھەندێ شاری روسیا ، وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە باڵیۆزی واشنگتۆن لە مۆسکۆی بانگکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2021 14:44 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی روسیا باڵپۆزی ئەمریکای بانگکرد

بە دوای ھەڵوێستی دەستتێوەردەرانەی ئەمریکا لە بارەی ناڕەزایەتیەکان لە ھەندێ شاری روسیا ، وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە باڵیۆزی واشنگتۆن لە مۆسکۆی بانگکرد .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند جان سالیڤان باڵیۆزی ئەمریکا لە مسکۆ بانگکراوەتە وەزارەتی دەرەوەی روسیا . 

زاخارۆڤا گوتیشی : سێرگی  ریابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا ، ناڕەزایەتیی مسکۆ بە جان سالیڤانی لە پێوەندی لە گەڵ داکۆکیی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناڕەزایەتیە نایاساییەکان لە روسیا راگەیاند . 

شەپۆلی نوێی بارگرژی لە نێوان روسیا و ئەمریکا ئە دواییانە بە داکۆکی کردنی واشنگتۆن لە ناڕەزایەتیەکان لە روسیا لەبەر گیرانی ئالێکسی ناڤالنی بەرھەڵستکاری روس سەریھەڵداوە .