بایدن بۆ وتووێژ وڵامی پوتینی دایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i394311-بایدن_بۆ_وتووێژ_وڵامی_پوتینی_دایەوە
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا وڵامی ھاوشانی روسی خۆی بۆ وتووێژی راستەوخۆ دایەوە و گوتی لە رۆژانی داھاتوودا لە بەروارێکی دیاریکراو لە گەڵیدا وتووێژ دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 20, 2021 04:12 Asia/Tehran
  • بایدن بۆ وتووێژ وڵامی پوتینی دایەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا وڵامی ھاوشانی روسی خۆی بۆ وتووێژی راستەوخۆ دایەوە و گوتی لە رۆژانی داھاتوودا لە بەروارێکی دیاریکراو لە گەڵیدا وتووێژ دەکات .

بەر لەوە بایدن لە دیمانەیەک دا پوتینی وەک بکوژێک ناوبرد و سەرۆکی روسیا لە کاردانەوەدا ئاواتی سەلامەتی بۆخواست و پێشنیاری وتووێژی راستەوخۆی پێدا . 

بایدنیش وەک ترامپ بە پەلامار بۆسەر رێبەرانی بیانی بەنێوبانگە . 

بایدن لە کاتی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردن ، شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چینی بە ھەرچی و پەرچی ناوبرد و گوتی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا زاڵمە . ئەو ھەروەھا کیم جون ئوون رێبەری کۆریای باکووری لە گەڵ ھیتلەردا پێکگرت .