ترامپ دەگەڕێتەوە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i394402-ترامپ_دەگەڕێتەوە_تۆڕە_کۆمەڵایەتیەکان
راوێژکاری باڵا و وتەبێژی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردنی ترامپ باسی گەڕانەوەی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 22, 2021 08:57 Asia/Tehran
  • ترامپ دەگەڕێتەوە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

راوێژکاری باڵا و وتەبێژی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردنی ترامپ باسی گەڕانەوەی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکات .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، جەیسۆن میللەرراوێژکاری باڵا و وتەبێژی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردنی  دۆناڵد ترامپ لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی 2020 ، بە کەناڵی فۆکس نیوزی گوت : ترامپ تا دوو یان سێ مانگی داھاتوو بە پلاتفۆرمی خۆی دەگەڕێتەوە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و بە شێوەی تەواو ، پێناسەیەکی نوێ بۆ یاریەکە دەکات . 

میللەر گوتی چاوەڕوانیی ھەیە چالاکیی نوێی ترامپ دەیان میلیۆن بەرکاربەری ھەبێت . 

بە دوای ھێرشی لاگرانی ترامپ بۆسەر بینای کۆنگرە بۆ ناڕەزایەتی بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ، توویتەر ئەکاونتی ترامپی داخست و رێگای نەدا بێتە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان .