بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکان لە فەرەنسا
ناڕەزایەتی دەربڕینی تازە لە فەڕەنسا لە درێژەی چەندین حەفتە خۆپیشاندان بە ڕێبەرایەتی لاوان و هەروەها مانگرتنی سەرانسەری بەڕێوەچوو.
لە خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسادا سەدان هەزار کرێکاری تووڕە لە هەڵکشانی لەڕادەبەدەری خەرج و بەرجی ژیان، بەشدارییان دەکەن . سەندیکا کرێکارییەکان و گرووپەکانی خوێندکاری خوازیاری بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی یاسایی بوون لە ناوەڕاستی پاریس بە دروشمی دژایەتی لەگەڵ تێچووی بەرزی ژیان و پاڵپشتی کردنی لاوان. ئەوە لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی فەڕەنسا بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیان قەدەغە کردووە. لۆران نۆنز وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاندووە ٧٠ هەزار هێزی پۆلیس و ئاسایش لە سەرانسەری ئەم وڵاتەدا سەقامگیر کراون بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆپیشاندانەکان. ئەم کۆبوونەوە ناڕەزاییانە تا ئێستا چەندین جار شەڕ و پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسی لێکەوتووەتەوە.