چین بایکۆتەکانی ئەمریکای دژ بە کۆمپانیا چینییەکانی شارمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447978-چین_بایکۆتەکانی_ئەمریکای_دژ_بە_کۆمپانیا_چینییەکانی_شارمەزار_کرد
وەزارەتی بازرگانیی چین بایکۆتکرانی دوو کۆمپانیای چینی لەلایەن ئەمریکاوەی شەرمەزار کرد و ئەوەی بە هەنگاوێکی دژی مافە نێودەوڵەتییەکان و بەها بنەڕەتییەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیاند.
(last modified 2026-11-07T15:07:16+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2026 15:35 Asia/Tehran
  • چین بایکۆتەکانی ئەمریکای دژ بە کۆمپانیا چینییەکانی شارمەزار کرد

وەزارەتی بازرگانیی چین بایکۆتکرانی دوو کۆمپانیای چینی لەلایەن ئەمریکاوەی شەرمەزار کرد و ئەوەی بە هەنگاوێکی دژی مافە نێودەوڵەتییەکان و بەها بنەڕەتییەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیاند.

 

ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە دوو کۆمپانیای چینیی بایکۆت کرد بە تۆمەتی هاریکاری لەگەڵ سەکتەری سەربازیی کوبا و دابینکردنی کەرەستە و پارچەکانی پێویستی ئەم سکتەرە. وەزارەتی بازرگانی چین ڕایگەیاندووە؛ واشنتۆن لەم دواییەدا گوشار و هەنگاوی سنووردارکەری دژ بە چین تەشەنە پێداوە و بە داسەپاندنی بەرتەسکی پڕ هەڵاواردن قازانج و بەرژەوەندییە یاساییەکانی کۆمپانیا چینییەکانی خستووەتە مەترسییەوە. وەزارەتی بازرگانیی چین داوای لە واشنتۆن کردووە هەرچی خێراتر واز لەو کردەوانە بێنێت و پێیدا بچێتەوە، هەروەها جەختیشی کرد: چین مافی خۆیەتی بۆ پاراستنی قازانج و بەرژەوەندییە یاساییەکانی کۆمپانیاکانی هەنگاوگەلێکی پێویست بخاتە پلان و بەرنامەی سەرەکی خۆیەوە.