تووشبووانی کۆرۆنا لە جیھان 147 ملیۆن کەسی تێپەڕاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i395743-تووشبووانی_کۆرۆنا_لە_جیھان_147_ملیۆن_کەسی_تێپەڕاند
بە گوێرەی دوایین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 147 ملیۆن و 91 هەزار و 849 حاڵەت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 25, 2021 13:03 Asia/Tehran
  • تووشبووانی کۆرۆنا لە جیھان 147 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

بە گوێرەی دوایین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 147 ملیۆن و 91 هەزار و 849 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تاکو کاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ یەک شەممە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 147 ملیۆن و 91 هەزار و 849 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 3 ملیۆن و 113 هەزار و 284 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەکان تاکو ئێستا 124 ملیۆن و 730 هەزار و 121 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریکا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاکەی تێدا تۆمارکراوە و گەیشتووەتە 32 ملیۆن و 789 هەزار و 653 کەس و 585 هەزار و 880 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخۆشییەکی کوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.