27 کوژراو و بریندار لە تەقە و دەسڕێژ لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i397052-27_کوژراو_و_بریندار_لە_تەقە_و_دەسڕێژ_لە_ویلایەتی_فلۆریدای_ئەمریکا
تەقە و دەسڕێژ لە شاری میامی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا ، 27 کوژراو یانی برینداری لێکەوتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2021 18:51 Asia/Tehran
  • 27 کوژراو و بریندار لە تەقە و دەسڕێژ لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا

تەقە و دەسڕێژ لە شاری میامی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا ، 27 کوژراو یانی برینداری لێکەوتەوە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، تەقەی سێ کەسی چەکدار لە ئامادەبووان لە بەرامبەر ھۆڵێکی کۆنسێرت لە شاری میامی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا سەر لە بەیانیی یەکشەممە روویدا و بووە ھۆی کوژرانی 2 کەس و برینداربوونی 25 کەس کە برینی یەکێک لە بریندارەکانیش کاریە . 

ئەوە دووھەمین تەقەو دەسڕێژ لە ماوەی پشووی کۆتایی حەوتە لەم شارەیە . 

پۆلیسی شاری میامی رۆژی شەممە باسی تەقە و دەسڕێژ لەم شارە و برینداربوونی 7 کەسی کردبوو . 

لەساڵدا ھەزاران کەس بە ھۆی تەقە و دەسڕێژ لە ناوچە جیاجیاکانی ئەمریکا دەکوژرێن یان بریندار دەکرێن .