ھێرشی سایبێری بۆ سەر گەورەترین کۆمپانیای خزمەتگوزاریی گەشتیاریی دەریایی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i397156-ھێرشی_سایبێری_بۆ_سەر_گەورەترین_کۆمپانیای_خزمەتگوزاریی_گەشتیاریی_دەریایی_ئەمریکا
گەورەترین کۆمپانیای خزمەتگوزاریی گەشتیاریی دەریایی ئەمریکا کەوتە بەر ھێرشی سایبێری.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 03, 2021 02:04 Asia/Tehran
  • ھێرشی سایبێری بۆ سەر گەورەترین کۆمپانیای خزمەتگوزاریی گەشتیاریی دەریایی ئەمریکا

گەورەترین کۆمپانیای خزمەتگوزاریی گەشتیاریی دەریایی ئەمریکا کەوتە بەر ھێرشی سایبێری.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، کۆمپانیای کەشتیوانیی «ماساچۆسێت» کە تەواوی ھاتوچۆی کەشتییە گەشتیارییەکانی نێوان ویلایەتە سەرەکییەکانی ئەمریکاو ھاتوچۆی لە دوورگەکانی «مارتا»و «نانتوکێت» لە ئەستۆیە، ڕۆزی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە، کەوتووەتە بەر شاڵاوی ھاکەرەکان.

ئەمە تازەترین ھێرشی سایبێری بۆ سەر ژێرخانەکانی ئەمریکایە کە خزمەتگوزاریی لوجێستیکیی لەم وڵاتەدا خستووەتەژێر کاریگەریەوە.

لە بەیاننامەکەی کۆمپانیای کەشتیوانیی «ماساچۆسێت»دا ھاتووە: ئەم ھێرشە سایبێرییە بووەتە ھۆی تێکچوونی چالاکییەکانی ئەم کۆمپانیایەو خزمەت گەیاندن بە موشتەرییەکان لەوانەیە بە دواکەوتنەوە مسۆگەر ببێت.

ئەم ھێرشە ھاوکات لەگەڵ وەڕێکەوتنی گەشتیاران بۆ ویلایەتی «ماساچۆسێت»ی ئەمریکا بەمەبەستی گەشتکردن بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی ئەم ویلایەتە ئەنجامی گرتووە.