دیداری ئەردۆغان و باێدێن لە سای بارگرژیی نێوان تورکیا و ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i397561-دیداری_ئەردۆغان_و_باێدێن_لە_سای_بارگرژیی_نێوان_تورکیا_و_ئەمریکا
لە جەنگەی کێشە و بارگرژی نێوان توکیا و ئەمریکا ، سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات لە پەراوێزی دانیشتنی سەرانی پەیمانی ناتۆ لە بروکسێل ، چاویان بەیەکتر کەوت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 14, 2021 13:35 Asia/Tehran
  • دیداری ئەردۆغان و باێدێن لە سای  بارگرژیی نێوان تورکیا و ئەمریکا

لە جەنگەی کێشە و بارگرژی نێوان توکیا و ئەمریکا ، سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات لە پەراوێزی دانیشتنی سەرانی پەیمانی ناتۆ لە بروکسێل ، چاویان بەیەکتر کەوت .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ دوشەممە لە یەکەم دیادری خۆی دا لە گەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی  سەرۆکی تورکیا لە بروکسێل بانگەشەی ئەوەی کرد واشنگتۆن بە دوای بەھێزکردنی پێوەندی لە گەڵ ئانکارایە . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەردۆغان لەم دواییانەدا لە دانیشتنی ئۆنلاین لە گەڵ بەڕێوەبەرانی باڵای کۆمپانیا گەورە و جیاجیاکانی ئەمریکی بۆ جارێکی دیکە رەخنەی گرتبوو لە بەفەرمی ناساندنی قەڵاچۆی ئەرمەنیەکان لە لایەن ئەمریکا و ئەم کارەی بە مایەی تێکچوونی پێوەندیی نێوان دوو وڵات زانیبوو . 

ئەردۆغان ھەروەھا بە رەخنەگرتن لە درێژەی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی تورکیا لە بەشی ئاڵومینیۆم و پۆڵا گوتیشی ، تورکیا چاوەڕوانی ھەیە لە بەرامبەر ئانکارادا بنیاتنانەتر بجووڵێتەوە .