ئاگردانی کڵێسەکان لە کەنەدا یەک بە دوای یەک
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i398036-ئاگردانی_کڵێسەکان_لە_کەنەدا_یەک_بە_دوای_یەک
پۆلیسی کەنەدا باسی ئەگەری پێوەندیی دۆزرانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی منداڵان و ئاگردانی کڵێسەکانی ئەم وڵاتەی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 27, 2021 13:13 Asia/Tehran
  • ئاگردانی کڵێسەکان لە کەنەدا یەک بە دوای یەک

پۆلیسی کەنەدا باسی ئەگەری پێوەندیی دۆزرانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی منداڵان و ئاگردانی کڵێسەکانی ئەم وڵاتەی کرد .

بە پێی راپۆرتی سی بی سی ، چەند کڵێسەی کاتولیک لە بریتیش کۆلۆمبیای کەنەدا ئاگردران . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژ لەمەوبەر دوو کڵێسەی کاتولیکی دیکە ھەر لەم ویلایەتە توشی رووداوی ئەوتۆ ببوون . 

پۆلیسی کەنەدا رایگەیاند : کڵێسەی دڵی پیرۆز و کڵێسەی سەنت گیرۆگری بە تەواویی سووتاون و پۆلیس ئاگرکەوتنەکانی بە گوماناوی زانیوە .  بەپێی راپۆرتی سی بی سی ، ئەم ئاگرکەوتنانە رۆژی شەممە لە ناوچەکانی ھیندووەکان لە باشووری بریتیش کۆلۆمبیا و لە لایەن گروپە ھیندیەکان روویداوە . 

ئەگر کەوتنەوە لە کڵێسەکان لە کاتێک دا روو ئەدات کە ژمارێک لە خەڵکانی بە رەچەڵەک کەنەدی بە ھۆی دۆزرانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی منداڵانی رەسەنی کەنەدی لە فێرگە رۆژ و شەویەکان ، خوازیاری داوای لێبوردنی فەرمیی کڵێسەی کاتولیک لەمبارەوە بوونە .