پەیامی پیرۆزبایی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە ئەمیر عەبدوڵڵاھییان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400091-پەیامی_پیرۆزبایی_وەزیری_دەرەوەی_ڕووسیا_بە_ئەمیر_عەبدوڵڵاھییان
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا دیاری کرانی «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» بۆ پۆستی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێرانی پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2021 03:51 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە ئەمیر عەبدوڵڵاھییان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا دیاری کرانی «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» بۆ پۆستی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێرانی پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی کردن بە بۆنەی دیاری کرانی «حسەین  ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» بۆ پۆشتی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، وتی: ئاستی باڵا و چۆنیەتیی ھاوبەشیی نێونەتەوەیی ئێران و ڕووسیا کە بەرەبەرە بۆ ڤھەموو بوارە جۆربەجۆرەکان پەل دەکێشێ، بە جێگای ڕێز دەزانم.

لاڤرۆف وتیشی: پشتگەرمم بە ھاوکاریی ھەرە نزیک و ھاوبەش بە مەبەستی پەرە پێ دانی ڕۆژلەدوای ڕۆژی ھەڵس و کەوتی وڵاتەکەمان بە قازانجی ھەردوک نەتەوە دۆستەکەو لە ئاراستەی ھێزمەند کردنی ھاریکاری، ئاشتی و ئاسایشتی نێونەتەوەیی.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە دەنگی متمانەی نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وەکو وەزیری تازەی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەڵبژێردرا.