ئەمیرعەبدوڵڵاھییان: پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا بۆ ئێران گرینگە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406225-ئەمیرعەبدوڵڵاھییان_پەرە_پێ_دانی_پەیوەندی_لەگەڵ_ڕووسیا_بۆ_ئێران_گرینگە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: بە دوور لە ھەر گۆڕانکارییەکی نێونەتەوەیی پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا بۆ ئێران گرینگە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 15, 2022 12:07 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵڵاھییان: پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا بۆ ئێران گرینگە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: بە دوور لە ھەر گۆڕانکارییەکی نێونەتەوەیی پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا بۆ ئێران گرینگە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە نیوەڕۆی ئەمرۆ بە یاوەریی شاندێک بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ «سێرگێئی لاڤرۆف» ھاوتا ڕووسییەکەی گەییشتە مۆسکۆ، بە ئامادە بوونی لە شوێنی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژی کرد.

«ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» لەم دیدارەدا وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە ئامادە بوونی لە مۆسکۆ وتیشی: سوپاسی ھەوڵە سازندەکانی دانوستانکارانی ڕووسیا لە ڤییەنا دەکەین بۆ یارمەتی دانی نزیک بوونەوە لە ڕێککەوتنێک لە ئاراستەی ھەڵگیرانی بایکۆتەکان.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەمڕۆ ھەلێکی گرینگە بۆ ئەوەی لە بارەی گۆڕانکارییەکان لە ئۆکرانیا، ئەفغانستان، یەمەن، سووریاو فەلەستین و بابەتە نێونەتەوەییەکانی دیکە پێکەوە وتووێژ بکەین.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش لە دیدارەکەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە دانوستانەکانی ڤییەنا خەریکی یەکلایی دەبێتەوە، وتی: پەیوەندییە بازرگانییەکان ئێران و ڕووسیا ڕەچەی شکاندووەو ساڵی ڕابردوو لەسەدا ھەشتا پەرەی سەندووە.