بانگ کرانی باڵوێزی ئەمریکا لە مۆسکۆ بۆ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406412-بانگ_کرانی_باڵوێزی_ئەمریکا_لە_مۆسکۆ_بۆ_وەزارەتی_دەرەوەی_ڕووسیا
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بانگەشەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی سەرۆک کۆماری ڕووسیا باڵوێزی ئەمریکا لە مۆسکۆی بانگ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 22, 2022 06:13 Asia/Tehran
  • بانگ کرانی باڵوێزی ئەمریکا لە مۆسکۆ بۆ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بانگەشەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی سەرۆک کۆماری ڕووسیا باڵوێزی ئەمریکا لە مۆسکۆی بانگ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە یادداشتێکی ناڕەزایانەی لە وەڵامی بانگەشەکەی ئەم دواییەی «جۆ بایدێن»ی دژی «ڤیلادیمیر پوتین» دایە یاڵوێزی ئەمریکا لە مۆسکۆ.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وشداری دابوو کە ئاوا بانگەشەیەک دژی پوتین پەیوەندییەکانی مۆسکۆو واشێنگتۆنی ڕووبەڕووی پچڕان کردووەتەوە.

بایدێن ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی مارس بۆ یەکەمجار بانگەشەی کرد کە پوتین تاوانکاری جەنگییە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیاش ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی مارس بانگەشەکەی بایدێن دژی پوتینی بە قەبوڵ نەکراوو لێنەبووراو ڕاگەیاند.