ئەڵمانیا سەرکردە و لایەنگرانی پەکەکە زیندانی دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i407295-ئەڵمانیا_سەرکردە_و_لایەنگرانی_پەکەکە_زیندانی_دەکات
ئەڵمانیا سەرکردە و لایەنگرانی پەکەکە زیندانی دەکات
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 23, 2022 09:02 Asia/Tehran
  • ئەڵمانیا سەرکردە و لایەنگرانی پەکەکە زیندانی دەکات

ئەڵمانیا سەرکردە و لایەنگرانی پەکەکە زیندانی دەکات

 

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، عەبدوڵڵا ئو، هاووڵاتی 58 ساڵەی کوردی تورکیا لەو سەرکردانەی پەکەکە لە ئەڵمانیایە کە لەژێرناوی یاسای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لەم وڵاتە دادگایی کراوە.

ناوبراو بە ئەوە تاوانبار کراوە کە نەک هەر ئەندامی پەکەکەیە بەڵکوو لە بەرپرسانی ناوچەیی لە ویلایەتی هێسێن لە ئەڵمانیا بووە و لەژێر چاوەدێری سەرکردەکانی ئەو گرووپە دژبەرەی تورکیا لە ئەورووپا چالاکی کردووە.

یەکێک لە چالاکییەکانی ناوبراو کۆ کردنەوەی یارمەتی بۆ پەکەکە لە ئەڵمانیا لە جوونی 2020 تا ئابی 2021 بە بڕی نۆسەد هەزار یۆرۆ بووە.

جەیمز تاون لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژەی داوە : لێپرسینەوە لەو کەسە تەنیا یەکێک لە چەندین حاڵەتی دەستگیر کردن و لێپرسینەوە لە سەرکردەکانی ئەو گرووپە لە ئەڵمانیا بووە.