تەقینەوەی بۆمبێک لە ویلایەتی پێنسیلڤانیای ئەمریکا بە لانیکەم چوار کوژراو و دوو بریندار
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i408283-تەقینەوەی_بۆمبێک_لە_ویلایەتی_پێنسیلڤانیای_ئەمریکا_بە_لانیکەم_چوار_کوژراو_و_دوو_بریندار
 لە تەقینەوەی خانوویەک لە شاری پاتێستاون لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 28, 2022 02:35 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمبێک لە ویلایەتی پێنسیلڤانیای ئەمریکا بە لانیکەم چوار کوژراو و دوو بریندار

 لە تەقینەوەی خانوویەک لە شاری پاتێستاون لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

 


بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەرپرسانی خۆجێی ڕایانگەیاندووە کە دزەکردنی گاز هۆکاری ئەگەریی تەقینەوەکە بووە.

پاتێستان دەکەوێتە ٤٠ میل لە باکووری ڕۆژئاوای شاری فیلادلفیا.

بە گوێرەی بەرپرسانی ناوچەکە لانیکەم دوو کەس بێسەروشوێنن و کارمەندانی فریاگوزاریش بەدوای پاشماوەکان دا دەگەڕێن.

بەرپرسانی پۆلیس رایانگەیاند، دوو کەسی دیکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە ناوخۆییەکان. باس لە ژماری بریندارەکان نەکراوە.