زۆربەی ئەمریکاییەکان ترامپ بە “گەندەڵ و مەترسیدار” دەزانن
ئەنجامی ڕاپرسییەکەی YouGov-Economist دەریخستووە کە ٥٣%ی دەنگدەرانی ئەمریکایی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆک کۆمارێکی "گەندەڵ" دەزانن، ٥١%ی دەنگدەران وشەی "مەترسیدار"یان بەکارهێناوە بۆ وەسفکردنی دۆناڵد ترەمپ.
هەروەها لە ڕاپرسییەکەی یوگاڤ ئێکانمیستدا دەرکەوتووە کە زۆرینەی ڕێژەیی بەشداربووان ترەمپیان بە "گەندەڵ و مەترسیدار" وەسف کردووە و ٨٦%ی بەشداربووانیش وتوویانە کە ترامپ سەرۆکێکی "دووبەرەکیسازکەر"ـە. ئەم ڕاپرسییە نیشانیشی داوە کە ٤٧%ی ئەمریکاییەکان ترامپ بە "کەسێکی دوور لە کۆمەڵگا" دەزانن، ٤٦% دەڵێن ترامپ "بێبەزەییە" و ٨٢%ـیش دەڵێن ترامپ کەسێکی ڕاڕاییە و زوو بە زوو قسە و بۆچوونی دەگۆڕێ. لە کۆتاییدا، ئاکسیۆس بە ئاماژە بە بەڵێنەکەی ترامپ کە وتوویەتی بێتوو پارتی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی نێواندەورەیی داهاتوودا سەربکەوێت پێنج هەزار دۆلار وەک پاداشت دەداتە هەموو گەورەساڵێکی ئەمریکایی، دەنووسێت کە بەپێی ڕاپرسیی تازە، زۆربەی ئەمریکاییەکان پێیان وایە ترامپ لەو بارەشەوە درۆ دەکات.