سەرۆک وەزیرانی پێشوتری پاکستان بریندار کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i412609-سەرۆک_وەزیرانی_پێشوتری_پاکستان_بریندار_کرا
سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان لەئاکامی تەقەی چەکدارێک لە کاروانەکەی بریندار بوو
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2022 13:15 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی پێشوتری پاکستان بریندار کرا

سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان لەئاکامی تەقەی چەکدارێک لە کاروانەکەی بریندار بوو

عیمران خان"ی سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان ئەمڕۆ پێنج شەم لەئاکامی تەقەی چەکدارێک لە کاروانەکەی بریندار بوو. لەو ڕوداوەدا هەڵمەتبەرەکە گیراوەو کەسێکی دیکەش بریندار کراوە.

عیمران خان لەم دوایانەدا زۆرجار ئەمریکای تۆمەتبار کردبوو بە دەسوەردان لەکاروباری نێوخۆی ئەو وڵاتەو ڕوخاندنی دەوڵەتەکەی.

لە نوێترین ڕوداوی ڕامیاری پاکستان و بەسەرنج دان بە ئاکامە فەرمیەکان کە ڕۆژی دووشەمی ڕابردوو بڵاو کرایەوە عیمران خانی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری پاکستان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی نێوان خولی وڵاتەکەی دا سەرکەوتنی وەدەست هێنابوو.

کومسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە دووشەمی ڕابردوو ڕایگەیاند کە عیمران خانی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری پاکستان لەو هەڵبژاردنە لە باکوری ڕۆژئاوای پاکستان سەرکەوتنی وەدەست هێناوە.