ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ھەمیسان سەرۆکێکی پێ دیاری نەکرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i414085-ئەنجومەنی_نوێنەرانی_ئەمریکا_ھەمیسان_سەرۆکێکی_پێ_دیاری_نەکرا
توندبوونەوەی ناکۆکییە نێوخۆییەکانی پارتی کۆماریخوازی ئەمریکا ھەمیسان وای کرد ھەتا ئەم پارتە سەرۆکێکی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی پێ دیاری نەکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2023 20:27 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ھەمیسان سەرۆکێکی پێ دیاری نەکرا

توندبوونەوەی ناکۆکییە نێوخۆییەکانی پارتی کۆماریخوازی ئەمریکا ھەمیسان وای کرد ھەتا ئەم پارتە سەرۆکێکی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی پێ دیاری نەکرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی "ڕووسیا ئەلیەوم"، "کیڤین مەکارتی"، سەرۆکی زۆرینەی کۆمارییەکان لە سێیەمین دەنگوەرگرتنی بەردەوام دا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، نەیتوانی دەنگی پێویست بۆ وەرگرتنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستبهێنێت. ئەمەش بووەتە ھۆی توندبوونەوەی دووبەرەکی لە نێو پارتی کۆمارییەکان لە دوای هەڵبژاردنی ڕابردووەوە.

لە هەمان کاتدا ئەمریکا بە شێوەیەکی زۆر دابەش بووە بەسەر کوتلە سیاسییەکان دا.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە سەرۆکانی زۆرینەی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڵێنیان داوە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی گەندەڵییەکانی دەوڵەتی «جۆ بایدن» ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە مەڕ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تۆمەتی تێوەگلانی کوڕەکەی بە گەندەڵی کێشەی ھەڵاتنی کوتوپڕ لە ئەفغانستان و بابەتەکانی دیکە بکەن.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە سەد ساڵ لەمەوبەرەوە قەت کۆبوونەوەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی خۆی نەبینیوە.