دەست پێ بوونی مەشق و ڕاهێنانی سەربازانی ئۆکرانی لە ئەڵمانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i414653-دەست_پێ_بوونی_مەشق_و_ڕاهێنانی_سەربازانی_ئۆکرانی_لە_ئەڵمانیا
یەکەم گروپی سەربازانی ئۆکرانیا بۆ ئاشنابوون لەگەڵ چەک و کەرەستەکانی ئەڵمانیا ڕەوانەی ئەو وڵاتە کران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2023 20:15 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی مەشق و ڕاهێنانی سەربازانی ئۆکرانی لە ئەڵمانیا

یەکەم گروپی سەربازانی ئۆکرانیا بۆ ئاشنابوون لەگەڵ چەک و کەرەستەکانی ئەڵمانیا ڕەوانەی ئەو وڵاتە کران.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، دوابەدوای ڕەزامەند بوونی ئەڵمانیا لەمەڕ ناردنی چەکی قورس لەوانە تانکە زرێپۆشەکانی ماردێر و تانکی لیۆپاردی ٢ بۆ ئۆکرانیا، ئەم وڵاتە دەستی کردووە بە مەشق و ڕاهێنان بە سەربازانی ئۆکرانیایی بەمەبەستی بەکارهێنانی ئەو چەکانە.

ئەم کۆمەڵە سەربازە ئۆکرانیاییە بڕیارە بۆ ماوەی ٨ حەوتە لە شاری مونستر کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا مەشق و ڕاهێنانیان پێ بکرێت.

ئەڵمانیا ٤٠ تانکی زرێپۆشی ماردێر و ١٤ تانکی لیۆپاردی ٢ ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات.

«ئۆلاف شوڵتز» سەرۆکی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی سەرباری ڕەوانەکردنی تانکی لیۆپارد بۆ ئۆکرانیا بەتەما نییەو ناشیەوێت ببێتە لایەنێکی شەڕەکە.