«مایک» کشایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i416976-مایک_کشایەوە
«مایک پەمپێئۆ» وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە بڕیاری دا، لە خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ساڵی داهاتووی وڵاتەکەی بکشێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2023 14:19 Asia/Tehran
  • «مایک» کشایەوە

«مایک پەمپێئۆ» وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە بڕیاری دا، لە خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ساڵی داهاتووی وڵاتەکەی بکشێتەوە.

«مایک پەمپێئۆ»وەزیری دەرەوەی سەردەمی «تڕەمپ» لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا لە پەیجی فەرمی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند: لە ئێستادا بڕیاری کشانەوەم داوە لە خۆ کاندید کردنم بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری وڵاتەکەم و کاتەکەی بە لەبار نازانم.

ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بڕیاری کشانەوە لە خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنەکان، بڕیارێکی زۆر تایبەتە و لەگەڵ سۆزانی هاوسەرم داومانە، چونکە کاتی هەڵبژاردنەکە بۆ من و هاوسەرەکەم گونجاو نیە.

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا وتووشیەتی: دەرفەتی زۆر هەیە کە ڕەنگە کاتەکەی گونجاوتر بێت بۆ خۆ کاندید کردن ، بەڵام لە ئێستادا بە لەباری نازانم.