بۆرێل: تراژیدیای غەززە، شکستێکی ئەخلاقییە بۆ ڕۆژاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i422683-بۆرێل_تراژیدیای_غەززە_شکستێکی_ئەخلاقییە_بۆ_ڕۆژاوا
ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دانی نا بەوەیدا کە تراژیدیای ئێستای غەززە، شکستێکی ئەخلاقییە بۆ ڕۆژاوا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2023 11:30 Asia/Tehran

ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دانی نا بەوەیدا کە تراژیدیای ئێستای غەززە، شکستێکی ئەخلاقییە بۆ ڕۆژاوا.

"جۆزێف بۆرێل" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی باڵوێزانی ئەم یەکێتییەدا، کارەساتە مرۆییەکەی غەززەی بە بێ وێنە زانی. 

بۆرێل بە خستنەبەردەستی ڕێژە و ئاماری کردەوە نایاساییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی ڕۆژاوا، وتیشی: گرووپە تووندڕوەکان لە ئیسراییل بەنیازن فەلەستینییەکان لەم ناوچەیە نەهێڵن.

ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا وتیشی: ئسیتیعماری ئیسراییل  لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن گەلێک پەرەی سەندووە و زوڵمی زۆر لە فەلەستینییەکان کراوە.

بۆرێل بە ئاماژە بەوەی کە مەسەلەی فەلەستین ڕێگاچارەی سەربازی بۆ نییە، پێی داگرت لەسەر پێویستی ڕەچاوکرانی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییە مرۆڤدۆستانەکان.