نەتەوە یەکگرتووەکان: بوونی ژنان لە حکومەتی ئەفغانستان مەرجێکە بۆ ھاوکاری کردن لەگەڵ تالیبان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423118-نەتەوە_یەکگرتووەکان_بوونی_ژنان_لە_حکومەتی_ئەفغانستان_مەرجێکە_بۆ_ھاوکاری_کردن_لەگەڵ_تالیبان
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەست بە ڕاپۆرتێکی تایبەت بە دۆخی ئەفغانستان ڕایگەیاند کە بەبێ بوونی ژنان لە حکومەتی ئەم وڵاتەدا، هیچ ھاوکارییەکی جیهانی لەگەڵ تالیبان دا ناکرێت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2023 13:40 Asia/Tehran

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەست بە ڕاپۆرتێکی تایبەت بە دۆخی ئەفغانستان ڕایگەیاند کە بەبێ بوونی ژنان لە حکومەتی ئەم وڵاتەدا، هیچ ھاوکارییەکی جیهانی لەگەڵ تالیبان دا ناکرێت.

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتەکەی «فەرەیدون سینێرلی ئۆغڵو» ڕێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئەفغانستان، جەختی لەوە کردەوە کە ناتوانرێت نوێنەرایەتی ئەفغانستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەستی گروپی تالیبان بکرێت و پەیوەندی جیهانی لەگەڵ تالیبان لە ئارادا بێت ،کەچی  ژنانی ئەفغانی بەشدارییان لە حکومەتی ئەم وڵاتەدا نەبێت.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەر ھاوکارییەکی دووبارەی دامەزراوە و سیستەمی جیهانی لەگەڵ ئەفغانستان پێویستمەندی بەشداریی ژنانی ئەفغانستان لە ئیدارەی سیاسیی ئەم وڵاتەدا.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە مافە بنەڕەتییەکانی ژنان و کچان ، لەوانە مافی خوێندن و کارکردن و نوێنەرایەتیکردن لە ژیانی گشتی و سیاسیدا، جگە لەوەی کە بەشێکە لە بەڵێنی بنەڕەتیی حکومەتێک، بۆ تەمەن درێژیی و بەرزبوونەوەی ئاستی توانای حکومەت و بەردەوامیی گەشەی ئابووریش، پێویستە.