وشداری ئێران بەرامبەر کردەوە دنەدەرانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423899-وشداری_ئێران_بەرامبەر_کردەوە_دنەدەرانەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_ناوچەکەدا
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری دا لە حاند کردەوەی دنەدەرانەی ڕژێمی زایۆنی کە دەتوانێت کاریگەریی جددی لەسەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە دابنێت.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2023 09:00 Asia/Tehran

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری دا لە حاند کردەوەی دنەدەرانەی ڕژێمی زایۆنی کە دەتوانێت کاریگەریی جددی لەسەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە دابنێت.

ئەمیرسەعید ئیرەوانی، باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە دۆخی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا و سوریا وتی: ئێران داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات چالاکییە ناپاوەجێی سازکەرەکانی ڕژێمی ئیسراییل و پێشێلکرانی بەربڵاوی مافی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا کە مەترسییەکە لەسەر ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە، ئیدانە بکات.

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بەوەی کە سەپاندنی گەمارۆی نایاسایی کێشەکانی سووریای زیاتر کردووە، پێی داگرت لەسەر ڕۆڵی داکۆکیکارانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا کردەوە و ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئێران پشتیوانی لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵاتەکەیان دەکات.

ئیروانی دۆخی ئەمنیی ناوچەکانی داگیرکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزی نایاساییە بیانی بە نیگەرانییەکی جددی زانی و وتی: سەرچاوەی سەرەکی نائەمنی، بوونی نایاسایی و بەردەوام بوونی داگیرکاریی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکایە، کە هەلێکی لەباری ڕەخاندووە بۆ پەرەسەندنی چالاکیی تیرۆریستی لە سوریا و ناوچەیەکی بەرفراوانتر.