نەرویژ: بە بڕینی یارمەتییەکان بە ئانڕۆوا، نابێ لەو هەلومەرجەدا خەڵکی فەلەستین بەتەنیا بێڵین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i424963-نەرویژ_بە_بڕینی_یارمەتییەکان_بە_ئانڕۆوا_نابێ_لەو_هەلومەرجەدا_خەڵکی_فەلەستین_بەتەنیا_بێڵین
وەزیری دەرەوەی نەرویژ داوای کرد لەو وڵاتانەی یارمەتییە دراڤییەکانیان بە ئاژانسی فریاگوزاری و دۆزینەوەی هەلی کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانڕۆوا) هەڵپەساردووە، هەتا شوێنهاتی کارەکەیان لەبەرچاو بگرن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 06, 2024 09:30 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی نەرویژ داوای کرد لەو وڵاتانەی یارمەتییە دراڤییەکانیان بە ئاژانسی فریاگوزاری و دۆزینەوەی هەلی کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانڕۆوا) هەڵپەساردووە، هەتا شوێنهاتی کارەکەیان لەبەرچاو بگرن.

لەکاتێکدا کە ئانرۆوا لەژێر زەخت و گوشاری رژیمی زایۆنی دایەو هاوکاریی ژمارێک لە فەرمانبەرەکانی لە کەرتی غەززەی هەڵوەشاندووە، ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە وشداری داوە؛ بێتوو هەڵپەساردنی یارمەتییە دراڤییەکان درێژە پەیدا بکا، لەوانەیە چالاکییەکانی هەتا کۆتایی مانگی فێڤرییە بوەستێنێ.

"ئاسین بارت ئید" وەزیری دەرەوەی نەرویژ لەوبارەوە لە تۆڕی ئیکسدا نووسی: ئێستا کاتی ئەوە  نیە کە بە هەڵپەساردنی یارمەتییە دراڤییەکان بە ئانرۆوا، خەڵکی فەلەستین بەتەنیا بهێڵرێنەوە.

وەزیری دەرەوەی نەرویژ داوای کرد لەو وڵاتانەی یارمەتییە دراڤییەکانیان بە ئانرۆوا هەڵپەساردووە، هەتا شوێنهاتەکانی کردەکەیان لەبەرچاو بگرن.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپاش وشداریی دا؛ بڕانی یارمەتییە دراڤییەکان بە ئاژانسی فریاگوزاریی و دۆزینەوەی هەلی کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانرۆوا) ، کردەیەکی مەترسیدارە کە گیانی بەسەدان هەزار کەس دەخاتە مەترسی.