کووبا: بێ دەسەڵاتی ئەنجوومەنی ئاسایش هۆکاری وڵامەکەی ئێران بە زایۆنیستەکان بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i426572-کووبا_بێ_دەسەڵاتی_ئەنجوومەنی_ئاسایش_هۆکاری_وڵامەکەی_ئێران_بە_زایۆنیستەکان_بوو
حکومەتی کوبا وێڕای وریایی دان بەرامبەر بە مەترسی گەلی سەرچاوەگرتوو لە کردەوەکانی ڕژیمی زایۆنیست بەهاودەستی ئەمریکا دژبە وڵاتانی ناوچەکە ڕایگەیاند کە بێ دەسەڵاتی ئەنجوومەنی ئاسایش لە وڵامدانەوەیەکی پتەو بە بۆردومانکردنەکەی باڵوێزخانەی ئێران لە سووریا هۆکاری وڵامەکەی ئێران بە زایۆنیستەکان بوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 15, 2024 11:20 Asia/Tehran

حکومەتی کوبا وێڕای وریایی دان بەرامبەر بە مەترسی گەلی سەرچاوەگرتوو لە کردەوەکانی ڕژیمی زایۆنیست بەهاودەستی ئەمریکا دژبە وڵاتانی ناوچەکە ڕایگەیاند کە بێ دەسەڵاتی ئەنجوومەنی ئاسایش لە وڵامدانەوەیەکی پتەو بە بۆردومانکردنەکەی باڵوێزخانەی ئێران لە سووریا هۆکاری وڵامەکەی ئێران بە زایۆنیستەکان بوو.

حکومەتی کوبا لە ڕاگەیاندراوی دژکردەوە بە هێرشە مووشەکی و درۆنیەکەی ئەمدوایانەی ئێران بە ڕژیمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە پەلاماردانی نایاسایی کۆنسۆلخانەی کۆماری ئیسلامی لە سووریا لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە پێشیلی ئاشکرای مافیاسای نێودەوڵەتی و کۆنڤانیسیۆنی هەزارو نۆسەدو شەست و یەکی ڤیەن و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی خستە مەترسیەوەو ئەگەری بەناوچەیی بوونی شەڕی چاوەڕوان نەکراوی بۆسەر ئاشتی جیهانی بەهێزتر کرد.

ئەو حکومەتە دیسانەوە داواکاریەکەی بۆ دابەزاندنی ئاستی بارگرژی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئاگربڕی خێرا لە کەرتی غەزەی دووپات کردەوەو ڕایگەیاند کە تا کاتێک دەستمان ڕانەگا بە ڕێگەچارەسەرێکی گشتگیرو دادپەروەرانەو بەردەوام بەئاراستەی کۆتایی هێنان بە کێشەی فەلەستین و دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆ بۆ گەلەکەی لەنێو سنورەکانی ساڵی هەزارو نۆسەدو شەست و حەوت بە پێتەختی بەیتولموقەدەسی ڕۆژهەڵات هیچ ئاشتی و سەقامێک لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین جێگیر نابێ.