سیناتۆرێکی باڵای ئەمریکی: تێرۆری هەنیە کاری بەئەنقەستی نەتانیاهۆ بوو بۆ ڕاگرتنی وتووێژەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i430004-سیناتۆرێکی_باڵای_ئەمریکی_تێرۆری_هەنیە_کاری_بەئەنقەستی_نەتانیاهۆ_بوو_بۆ_ڕاگرتنی_وتووێژەکان
بەرپرسی کومیتەی هێزە چەکدارەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا ئامانجی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیستی لە تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە" سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس"ی لەقاو دا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 01, 2024 09:53 Asia/Tehran
  • سیناتۆرێکی باڵای ئەمریکی: تێرۆری هەنیە کاری بەئەنقەستی نەتانیاهۆ بوو بۆ ڕاگرتنی وتووێژەکان

بەرپرسی کومیتەی هێزە چەکدارەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا ئامانجی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیستی لە تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە" سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس"ی لەقاو دا.

جەک ڕید"ی بەرپرسی کومیتەی هێزە چەکدارەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا وتی پەلاماری تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە کارێکی بەئانقەستی بنیامین نەتانیاهۆ بوو بۆ  لەکارخستنی پرۆسەی وتووێژی ئاگربڕ لە کەرتی غەزە.

بەرپرسی کومیتەی هێزە چەکدارەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا هاوکات وتیشی کە ئەو کارەی نەتانیاهۆ پەرە دەداتە بارگرژیەکان لە ناوچەکەدا.

ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆ"ش ڕایگەیاند کە هێندێک لە کۆنگرێسمەنە گرینگەکانی ئەمریکا نیگەرانی لێکەوتەی تیرۆری ئیسماعیل هەنیەن لەسەر پرۆسەی وتووێژی ئاگربڕ لە کەرتی غەزە.