٥١ کوژراوو بریندار لەئاکامی بۆردومانی دەڤەری بێلگورود لەلایەن ئۆکراینیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i430787-٥١_کوژراوو_بریندار_لەئاکامی_بۆردومانی_دەڤەری_بێلگورود_لەلایەن_ئۆکراینیاوە
بەوتەی فەرمانداری"ویاچسلاوگلادکۆف" بۆردومانکرانی بلگورودو دەوروبەری لانیکەم ٥ کوژراوو ٤٦ برینداری لێکەوتۆتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2024 06:50 Asia/Tehran

بەوتەی فەرمانداری"ویاچسلاوگلادکۆف" بۆردومانکرانی بلگورودو دەوروبەری لانیکەم ٥ کوژراوو ٤٦ برینداری لێکەوتۆتەوە.

فەرمانداری"ویاچسلاوگلادکۆف" ڕایگەیاند کە بۆردومانکرانی بلگورودو دەوروبەری لانیکەم ٥ کوژراوو ٤٦ برینداری لێکەوتۆتەوە، کە قوربانیەکان ژنێک و چوار پیاون کە بەر لە گەیشتنی یارمەتی پزیشکی گیانی خۆیان لەدەست دا.

میدیاکانی ڕوسیاش ڕایانگەیاند کە لەمیانەی ئەو پەلامارەی ئۆکراینیا بۆسەر دەڤەری سنوری بلگورود، لانیکەم ٥ کوژراوو ٤٦ برینداری لێکەوتۆتەوە کە ٧کەسیان منداڵن.  ڕوسیا هاوکات ئۆکڕاینیای تۆمەتبارکرد بە کەڵکوەرگرتن لە بۆمبی هێشوویی و کومیتەی لێکۆڵینەوەی ئەو وڵاتە لەدوای ئەو پەلامارە دۆسیەیەکی دڕندەکاری کردەوەو کاربەدەستانی ڕوسیاش ڕایانگەیاند کە چەکدارانی ئۆکڕاینی نزیکەی ٤٠ گولەیان لەو شارە گرتوە کە ٣٠ گولەیان بەتەواوی پووچەڵ کراونەوە.