سەردەمی بەسراوەبوون بە ئەمریکا کۆتایی هاتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i436729-سەردەمی_بەسراوەبوون_بە_ئەمریکا_کۆتایی_هاتووە
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا وتی: سەردەمی پشت بەستنی تۆکمە و تەواو بە ئەمریکا کۆتایی هاتووە و ئەورووپا دەبێ بە ئازایەتی و بوێری زیاترەوە پێ بێنێتە ڕێگای بەرەڤانیی هاوبەش.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 11, 2025 15:50 Asia/Tehran
  • سەردەمی بەسراوەبوون بە ئەمریکا کۆتایی هاتووە

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا وتی: سەردەمی پشت بەستنی تۆکمە و تەواو بە ئەمریکا کۆتایی هاتووە و ئەورووپا دەبێ بە ئازایەتی و بوێری زیاترەوە پێ بێنێتە ڕێگای بەرەڤانیی هاوبەش.

ئورسولا فۆندێرلاین بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە نەزم و دسیپلینی ئاسایشیی ئەورووپا لە هەڵوەشانەوەدایە، خوازیاری  زیاتر بوونی خێرای سەرمایەنانەوە و وەبەرهێنانی بەرەڤانی بوو و ڕاشکاوانەش رایگەیاند: قەیرانی ئاسایشیی هەنووکە ئەوەی دەرخستووە کە بۆچوونەکانی پێشوو سەبارەت بە ئاسایشی ئەورووپا وەهم و خەیاڵ بووە و وڵاتانی ئەم کیشوەرە دەبێ ئامادە بن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشە و مەترسییەکی تازە. فۆندێرلاین هەروەها نیگەرانی دەربڕی لەو کەلێنانەی بۆ دابین کردنی چەک و کەرەستەی جەنگی بۆ ئوکراین درووست بوونە و وتی: خێرا دەبێ ئەو کەلێنانەی پڕ بکرێنەوە و ئەورووپا دەبێ گەرەنتیی ئاسایشیی بەهێزتر بداتە ئوکراین.