هیندستان هاوردەی کاڵا لە پاکستانەوەی قەدەغە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438516-هیندستان_هاوردەی_کاڵا_لە_پاکستانەوەی_قەدەغە_کرد
لە جەنگەی بەرزبوونەوەی گرژییەکان لە باشووری ئاسیا دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی کشمیری ژێر کۆنترۆڵی هیندستان، حکومەتی ئەم وڵاتە هاوردەکرانی کەلوپەل لە پاکستانەوە و هەروەها گواستنەوەی کاڵای پاکستانی لە ڕێگەی هیندستانەوەی ڕاگرت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 04, 2025 13:16 Asia/Tehran
  • هیندستان هاوردەی کاڵا لە پاکستانەوەی قەدەغە کرد

لە جەنگەی بەرزبوونەوەی گرژییەکان لە باشووری ئاسیا دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی کشمیری ژێر کۆنترۆڵی هیندستان، حکومەتی ئەم وڵاتە هاوردەکرانی کەلوپەل لە پاکستانەوە و هەروەها گواستنەوەی کاڵای پاکستانی لە ڕێگەی هیندستانەوەی ڕاگرت.

دوابەدوای ئەو پەلامارە تیرۆریستییەی کوشندەی کرایە سەر گەشتیاران لە ناوچەی کێشەلەسەری کشمیر، ئاڵۆزییەکانی نێوان دوو وڵاتی دراوسێ یەکجار زیاتر بووە. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئیدارەی بازرگانی دەرەوەی هیندستان لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم قەدەغەکردنە دەستبەجێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم ئیدارەیە راشیگەیاندووە کە  ئەم سنووردارکردنە لە بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی گشتیدا سەپێنراوە.