پێداگریی ڕاپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر بەردەوامیی جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i440372-پێداگریی_ڕاپۆرتەری_نەتەوە_یەکگرتووەکان_لەسەر_بەردەوامیی_جینۆسایدی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_غەززە
ڕاپۆرتەری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەلەستینی داگیرکراو وتی: ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە شەڕی ژینۆساید بە کارەساتبارترین شێوە جێبەجێ دەکات.
(last modified 2025-07-25T13:21:40+00:00 )
ته‌مووز 25, 2025 15:03 Asia/Tehran
  • پێداگریی ڕاپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر بەردەوامیی جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە

ڕاپۆرتەری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەلەستینی داگیرکراو وتی: ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە شەڕی ژینۆساید بە کارەساتبارترین شێوە جێبەجێ دەکات.

"فرانجێسکا ئالبانیز" ڕاپۆرتەری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری فەلەستینی داگیرکراو وتی: ئیستایش هەر باسی جێبەجێکردنی دادگەری یان سزادان سەبارەت بەو جەنایەتانەی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە دەیکات ، ناکرێ و ئەم ڕژێمە بەردەوامە لە جەنایەتەکانی خۆی لەم کەرتەدا.

ناوبراو وتیشی: ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە شەڕی ژینۆسایدی وەڕێخستووە. ئالبانیز، داوای لە ئینگلیز و هەروەها هەموو ئەو وڵاتانەی کە دەنگیان بەرامبەر بە دڕندەکاریی دژ بە فەلەستینییەکان بەرز کردەوە، بێنە مەیدانەوە بۆ سزادانی خێرای ئیسراییل.