چین: گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان بۆسەر ئێران، ڕێکارێکی شیاو نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i441198-چین_گەڕاندنەوەی_بایکۆتەکان_بۆسەر_ئێران_ڕێکارێکی_شیاو_نیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کاردانەوە بە کردەی تروئیکای ئەروپایی لەمەڕ گەڕاندنەوەی بایکۆتە کان دژی ئێڕان وتی: ئەم کارەی ئەوروپیەکان دژی ئێران ڕێکارێکی شیاو نیە.
(last modified 2025-08-29T11:34:07+00:00 )
ئاب 29, 2025 15:59 Asia/Tehran
  • چین: گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان بۆسەر ئێران، ڕێکارێکی شیاو نیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کاردانەوە بە کردەی تروئیکای ئەروپایی لەمەڕ گەڕاندنەوەی بایکۆتە کان دژی ئێڕان وتی: ئەم کارەی ئەوروپیەکان دژی ئێران ڕێکارێکی شیاو نیە.

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی چین لە پرێس کۆنفرانسی ڕۆژانەیدا پێی داگرت دەستپێکرانی پرۆسەی گەڕانەوەی بایکۆتەکان دژی ئێران لە ڕێگەی ئەنجومەنی ئاسایش نەتەنیا ناکۆکییەکان چارەسەر ناکا، بەڵکو ئاراستەی وتووێژە سیاسی ودیپلۆماتیکیەکان لاواز دەکات.

ئەم کاربەدەستە چینیە هەروەها بە ئاماژەدان بەمەی کە مژاری ناڤۆکی لە ساتە وەختێکی هەستیار دایە  ،وتی: پیکەن ڕای ئەمەیە هەرجۆرە هەنگاوێکی ئەنجومەنی ئاسایشت لەم قۆناخەدا دەبێ لەئاراستەی ئاسانکاری بۆ دەسپێکرانەوەی وتووێژەکان بێت، نە ئەمەکە ببێتە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەی تازە یا تەشەنا پێدانی ئالوزیەکان .