پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دۆحە تیرۆریزمێکی حکومەتییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i441520-پەلاماری_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_دۆحە_تیرۆریزمێکی_حکومەتییە
شێخ محەمەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیرانی قەتەر، لە کاردانەوە بە دەستدرێژیی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دۆحەی پایتەختی ئەم وڵاتە، ئەم کردەوەیەی بە تیرۆریزمێکی حکومەتی وەسف کرد و خوازیاری دادگاییکرانی بنیامین نەتانیاهۆ بوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2025 13:45 Asia/Tehran
  • پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دۆحە تیرۆریزمێکی حکومەتییە

شێخ محەمەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیرانی قەتەر، لە کاردانەوە بە دەستدرێژیی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دۆحەی پایتەختی ئەم وڵاتە، ئەم کردەوەیەی بە تیرۆریزمێکی حکومەتی وەسف کرد و خوازیاری دادگاییکرانی بنیامین نەتانیاهۆ بوو.

بەهۆی پەلامارە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دۆحەی پایتەختی قەتەر کە بووە هۆی کوژرانی چەندین کەس، لەوانە ئەفسەرێکی ئاسایشی قەتەری، شێخ محەمەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیرانی قەتەر ئەم کردەوەی بە تیرۆریزمێکی حکومەتی وەسف کرد و خوازیاری دادگاییکرانی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکەر بوو. ناوبراو جەختیشی کردەوە ئەم پەلامارە هیچ هیوایەکی بۆ ڕزگارکردنی دەستەبەرکراوانی زایۆنی لە غەززە نەهێشتووە و پرۆسەی ناوبژیوانیی قەتەریش بۆ ئاگربەس تەواو شێواندووە. سەرۆک وەزیرانی قەتەر پێشیداگرت کە وڵاتەکەی هەمیشە وەکوو ناوبژیوانێکی بێلایەن یارمەتیدەری پرۆسەی ئاشتی بووە، بەڵام کردەوەکانی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی لەمپەرێکی گەورەیە لەسەر ئەم ڕێگایەدا.