سکرتێری گشتی ناتۆ: قۆناغی سەرپەرشتیکردنی ئەمریکا کۆتایی هاتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444240-سکرتێری_گشتی_ناتۆ_قۆناغی_سەرپەرشتیکردنی_ئەمریکا_کۆتایی_هاتووە
سکرتێری گشتی ناتۆ وتی: سەردەمی پشتبەستنی ئەوروپا بە ئەمریکا بۆ دابین کردنی ئاسایشی کۆتایی هاتووە.
(last modified 2026-01-27T11:48:52+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2026 11:14 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتی ناتۆ: قۆناغی سەرپەرشتیکردنی ئەمریکا کۆتایی هاتووە

سکرتێری گشتی ناتۆ وتی: سەردەمی پشتبەستنی ئەوروپا بە ئەمریکا بۆ دابین کردنی ئاسایشی کۆتایی هاتووە.

مارك ڕۆتە وتی: ئێستا ئیتر دەبێت خۆمان هەوڵ بۆ دابین کردنی ئاسایشی ئەوروپا بدەین. ڕۆتە ئاماژەی بەوەشکردووە، ناتۆ لە بواری ئاسایشدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی جددی و درێژخایەن بۆتەوە و بە پێویستی زانی کە ئەوروپا و کەنەدا بەرپرسیارێتی زیاتر لە بەرامبەر بەرگری کردن لە خۆیان بگرنە ئەستۆ.