دانوستانی پاکستان بۆ هاوبەشیی لە بەرنامەی فڕۆکەی شەڕکەری جیلی پێنجەمی تورکیا
سەرچاوە ئاسایشییەکان و نزیک لە سوپای پاکستان باسی دەسپێکرانی دانوستانی فەرمیی نێوان ئیسلامئاباد و ئانکاڕایان کرد بەمەبەستی هاوبەشیی پاکستان لە بەرنامەی فڕۆکەی شەڕکەری بەرەی پێنجەمی "کائان"ی تورکیا.
بەپێی ئەو زانیارییانە، بێتوو ڕێککەوتن یەکلایی بکرێتەوە پاکستان دەتوانێ ببێ بە یەکێ لە هاوبەشە سەرەکییەکان لە پرۆسەی پەرەپێدان، بەرهەمهێنانی هاوبەش و گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای فڕۆکەی شەڕکەری "کائان".
سەرچاوە ئاسایشییەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە، نزیک بە ٢٠٠ ئەندازیار و پسپۆری پاکستانی لە هێزی ئاسمانی و بەشە پەیوەندیدارەکان، ئێستا لە تورکیا لە پرۆژەی گەشەپێدانی ئەو فڕۆکە، هاوبەشن.
هاوبەشیی پاکستان لەو پرۆژەدا لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە هاوکاریی بەرگریی نێوان پاکستان و تورکیا لەچەند ساڵی ڕابردوودا پەرەی سەندووەو دوو وڵات لەم دواییەدا پەیمانێکی بەرگریی سێ قۆڵییان بەئامادەبوونی پاکستان واژۆ کردووە.