کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی سەرانسەری پەرلەمانی ڕووسیا بە بەشداریی ٥٦%
کۆمسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ڕووسیا ڕایگەیاندووە؛ سەرباری پەلاماری درۆنی و هەروەها هەوڵ بۆ تێکدان و بەدیهێنانی کێشە لە ماوەی ٣ ڕۆژی کۆکردنەوەی دەنگەکاندا، ڕادەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکان گەیشتووەتە ڕیکۆرد٥٦.٠٦%ی
کۆمسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ هەڵبژاردنی سەرانسەری پەرلەمانی دۆمای ڕووسیا بۆ بەدەستهێنانی ٤٥٠ کورسیی پەرلەمان، هەڵبژاردنی ئەنجومەنە خۆجەییەکانی ٣٩ ناوچە، هەڵبژاردنی سەرۆکانی ١٠ ناوچە و هەروەها هەڵبژاردنی ئەنجومەنە باڵاکانی ١٠ پارێزگا بە شێوەی هاوکات و لە ڕۆژانی هەینی، شەممە و یەکشەممەدا بەڕێوەچوو؛ لە کاتێکدا سوپای ئۆکراین بەربڵاوترین هێرشی درۆنیی دژ بە ئامانجگەلێک لە سەرانسەری ڕووسیادا ئەنجامدا. سەلیم خان مۆتسۆێف، نوێنەری کوردی پارتی ڕووسیای یەکگرتوو بۆ حەوتەمین جار وەک نوێنەری دۆما هەڵدەبژێردرێت؛ پاش ژماردنی زیاتر لە ٩٥%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی دۆمای ڕووسیا، پارتی ڕووسیای یەکگرتوو بە بەدەستهێنانی ٨٣.٥٧%ی دەنگەکان لە سەروی هەموو پارتەکاندایە.