داوای چین بۆ پێش گرتن بە تێکچوون و داڕمانی بارودۆخ لە کەناری رۆژاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447090-داوای_چین_بۆ_پێش_گرتن_بە_تێکچوون_و_داڕمانی_بارودۆخ_لە_کەناری_رۆژاوا
نوێنەری هەمیشەیی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی ئاشکرای ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە پرسی فەلەستین جەختی کرد لەسەر پێویستیی هەوڵی هەمەلایەنە بۆ ڕێگری لە داڕمانی بارودۆخ لە کەناری رۆژاوایی.
(last modified 2026-09-29T15:58:07+00:00 )
ئه‌یلوول 29, 2026 19:26 Asia/Tehran
  • داوای چین بۆ پێش گرتن بە تێکچوون و داڕمانی بارودۆخ لە کەناری رۆژاوا

نوێنەری هەمیشەیی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی ئاشکرای ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە پرسی فەلەستین جەختی کرد لەسەر پێویستیی هەوڵی هەمەلایەنە بۆ ڕێگری لە داڕمانی بارودۆخ لە کەناری رۆژاوایی.

بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی چین؛ فوو تسونگ پرسی فەلەستینی بە یەکێ لە تەوەرە سەرەکییەکانی جێی سەرنجی هەموو لایەنەکان ناوبرد لە "حەفتەی ئاستی باڵای کۆبوونەوەی گشتی"ی ئەمساڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و وتی: زۆربەی وڵاتانی ئەندام بە دەنگی بەرز خوازیاری "ئاگربەس لەجیاتی شەڕ و تێکهەڵچوون، گفتوگۆ لەجیاتی نەفرەت و ڕێکاری دوو وڵات لەبری داگیرکەریی و پەیوەستکرانی خاک" بوون.

نوێنەری هەمیشەیی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای پێداگریی لەسەر پێویستیی ڕێگریی خێرا لە داڕمانی بارودۆخ لە کەناری رۆژاوایی وتی: ئێستا، لایەنی داگیرکەر بێباکانە شارۆچکەسازیی خێراکردووەو بە دەرکردنی ژومارێکی زۆری فەلەستینیان لە ماڵەکانیان، دۆخی گوزەران و ئاوارەیی ئەوانی شپرزەو ئاڵۆزتر کردووە.

فوو تسونگ لەکۆتاییشدا بەئاماژە بە بارودۆخی مرۆیی غەززە وتی: دەبێ بارودۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە بەشێوەی هەمەلایەنە باش بکرێ. جەختیشی کرد؛ چین هەردەم بە ڕاوەستان لەپاڵ ئاشتی، دادگەریی و ویژدانی مرۆیی، هەوڵەکانی بۆ چارەسەریی سیاسیی پرسی فەلەستین و هاتنەدی هێمنی و سەقامگیرییەکی پاوەجێ لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام دەکا.