سکاڵای ٢٦ ئەیالەتی ئەمریکا لە ترەمپ
تشرینی یهکهم 03, 2026 18:46 Asia/Tehran
٢٦ ئەیالەتی ئەمریکا لەوان کالیفۆرنیا و نیویۆرک، سکاڵایەکی یاساییان لەسەر دۆناڵد ترەمپ ئامادە کردووە لەبەر دابەزاندنی "ستانداردەکانی ئابووریی سووتەمەنی".
پاشەکشەکردنی لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەی ئەمریکا لە ستانداردە ئابوورییەکانی سووتەمەنی و دابەزینی تا ئاستی ٣٤.٩ مایل واتە ٥٦ کیلۆمەتر بۆ هەر گاڵۆنب بەرامبەر بە ٣.٧٨ لیتر تا ساڵی ٢٠٣١، جارێکی دیکە قایممەقامەکانی ئەیالەتەکانی ئەمریکای گەیاندە دادگا بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی لە دژی ترەمپ بگرنەبەر. ئەم ستانداردانەی ئابووریی سووتەمەنی پێشتر لە سەردەمی ئیدارەی جۆ بایدندا بە ٥٠.٤ مایل واتە ٨١ کیلۆمەتر بۆ هەر گاڵۆن دانرابوون.